سەرۆکی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند، زانیاریان ھەیە لەسەر ئەوەی دەسەڵاتدارانی
چین یەکەکانی سەربازيیان بۆ سەر سنووری ھۆنگ کۆنگ گواستووەتەوە.
ترەمپ لە ھەژماری
تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند بەشێکی
لایەنەکان لەبارەی خۆپیشاندانەکانی ھۆنگ کۆنگ، خۆی و ئەمریکا تۆمەتبار دەکەن و ھۆکاری
ئەمەش نازانێت.
وتیشی "دەزگای
ھەواڵگریمان زانیاری ئەوەی پێداین کە حکوومەتی چین یەکەی سەربازیی بۆ سنووری ھۆنگ
کۆنگ گواستووەتەوە ، پێویستە ھەموو کەسێک لەسەرخۆ و ئارام بێت".
ھاوکات ترەمپ
گرتەیەکی ڤیدیۆی لە تویتەر بڵاوکردەوە کە تێدا چەند بارھەڵگرێکی سەربازیی سوپای چین
بۆ سەر سنووری ھۆنگ کۆنگ دەگوازرێتەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە
خۆپیشاندانەکان لە دژی ئەو یاسایەی بۆ ئاسانکاریی رادەستکردنەوەی تۆمەتبارانی ھەرێمی
ھۆنگ کۆنگ بە حکوومەتی چین دەرکراوە، بەردەوامە.
1512 جار خوێندراوەتەوە