پاریس سان جێرمان نرخی دەستبەرداربون لە نەیماری كەمكردەوە

KNN : Kurdish News Network
06:22 - 31/07/2019
وەرزش
+
-

یانەی پاریس سانجێرمان نرخی دەستبەرداربوون لە نەیمار دا سیلڤای بەرازیلی كەمكردەوە بەڵام ئامادە نیە بە یاریزان نیگۆڕێتەوە.

 رۆژنامەی سپۆرتی كەتەلۆنی بڵاویكردۆتەوە، یانەی پاریس سانجێرمان رێگری ناكات لە رۆیشتنی نەیمار دا سیلڤا لە یانەكەو بۆ ئەو مەبەستەش بڕی دەستبەرداربون لەو یاریزانەی كەمكردۆتەوە.


ئاماژە بەوەشكراوە، پاریس سانجێرمان یە 180 ملیۆن یۆرۆ ئامادەیە دەستبەرداری نەیمار ببێت، بەڵام بە یاریزان نایگۆرێتەوەو بە پارەی كاش یاریزانە بەرازیلییەكە دەفرۆشێت.


نەیمار دوو وەرز لە مەوبەر لە یانەی بەرشەلۆنەوەو بە بڕی 222 ملیۆن یۆرۆ رویكردە پاریس سانجێرمان بەڵام لەو یانەیە دڵخۆش نیەو دەیەوێت جارێكی تر بگەڕێتەوە بۆ یانە كەتەلۆنییەكە.

1644 جار خوێندراوەتەوە