سوریا؛ لە بۆردومانی چەند ناوچەیەكی پارێزگای ئیدلبدا لانی كەم 9 كەس كوژران

KNN : Kurdish News Network
08:10 - 16/07/2019
جیهان
+
-

سوریا؛ لە بۆردومانی چەند ناوچەیەكی پارێزگای ئیدلبدا لانی كەم 15 كەس برینداربوون

فڕۆكە جەنگییەكانی حكومەتی سوریا بۆردومانی چەند ناوچەیەكی باكوری رۆژئاوای شاری ئیدلب-یانكرد و بە هۆیەوە لانی كەم 10 هاوڵاتیی مەدەنی كوژران.

ڕوانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاویكردەوە، لە ئەنجامی بۆردوومانی فڕۆكە جەنگییەكانی حكومەتی سوریادا لە ناوچەكانی باكوری رۆژئاوای پارێزگای ئیدلبی ئەو وڵاتە 10 هاوڵاتیی مەدەنی كوژراون, كە 3 كەس لە كوژراوەكان منداڵ بوون و  15ی دیكەش برینداربوون.

ماوەی چەند مانگێكە ڕوسیا بۆردومانی چەكدارانی ئۆپۆزسیۆنی لە ناوچەكانی باكووری خۆرئاوای سوریا دەست پێ كردوە و دانیشتوانی پارێزگاكانی ئیدلب و لازقیە و حەما، لە ژێر ترس و دڵەڕاوكێدا دەژین و تا ئێستا زیاتر لە 500 كەس كوژراون و سەدان هەزاریش ئاوارە بوون.

پارێزگای ئیدلب كۆتا ناوچەی سوریایە كە لەژێر كۆنترۆڵی هێزە ئۆپۆزسیۆنەكانی سوریادا ماوە و لە مانگی رابردووەەوە هێزەكانی سەر بە حكومەتی سوریا بە پاڵپشتیی روسیا هەوڵی بەرەوپێشچوونیان بۆ ناو شارەكە دەستپێكردووە.

614 جار خوێندراوەتەوە