كیم جۆنگ ئون لە رێبەری باڵاوە دەبێت بە سەرۆكی كۆریای باكوور

KNN : Kurdish News Network
06:56 - 12/07/2019
جیهان
+
-

دەستوری كۆریاری باكوور، هەموار دەكرێتەوە و كیم جۆنگ ئون، پۆستەكەی لە رێبەری باڵاوە دەبێت بە سەرۆكی وڵات و فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان.

بە گوێرەی دەستوری نوێی كۆریای باكوور، كیم جۆنگ ئون، وەك سەرۆكی كۆمیسیۆنی كاروباری ئەو وڵاتە ناوبراوە، كە باڵاترین دامەزراوەی ئەو وڵاتەیە و ئەركەكەی بریتییە لە نوێنەرایەتییكردنی باڵای هەموو گەلی كۆریا، ئەوەش بە واتای سەرۆكی وڵات و فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان دێت. 

لە دەستوری پێشوودا، كیم جۆنگ ئون، رێبەری باڵای ئەو وڵاتە بوو، كە پەرلەمان و سەرجەم دامودەزگاكان لەژێر دەسەڵاتی ئەودا بوون.

بەشێك لە چاودێرانیش پێیانوایە: ئەو هەنگاوەی كۆریای باكوور بۆ گۆڕینی ناونیشانی كیم، لە رێبەری باڵاوە بۆ سەرۆك، بەشێكە لە ئامادەكارییەكانی بەستنی رێككەوتننامەیەی ئاشتی لەگەڵ ئەمریكا.

1256 جار خوێندراوەتەوە