وەزیری بەرگریی ئێران: بەتوندی وەڵامی هەر دەستدرێژییەك دەدەینەوە كە بكرێتە سەر وڵاتەكەمان

KNN : Kurdish News Network
03:39 - 12/07/2019
جیهان
+
-

وەزیری بەرگریی ئێران وەڵامی هەڕەشەكانی سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل دەداتەوە 
ئەمیر حاتەمی: هەڕەشەكەی سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل پێشێلكردنی بەڵێننامەی نەتەوە یەكگرتوەكانە

وەزیری بەرگریی ئێران، وەڵامی هەڕەشەكانی سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل دەداتەوە و دەڵێت: بە توندی بەرپەرچی هەر دەستدرێژیەك دەدەنەوە كە بكرێتە سەر خاكی وڵاتەكەی.

ئەمیر حاتەمی، وەزیری بەرگری ئێران لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: بە توندی وەڵامی هەر دەستدرێژیەك دەدەنەوە كە بكرێتە سەر ئاسمان و زەوی ئێران.

لە بەشێكی دیكەی لێدوانەكەیدا، وەزیری بەرگری ئێران رایگەیاند: هەڕەشەكەی سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل پێشێلكردنی بەڵێننامەی نەتەوە یەكگرتوەكانە.

ئەو لێدوانەی وەزیری بەرگری ئێران لەدوای ئەوە دێت، كە رۆژی پێنج شەممە، بەنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل، وەك هەڕەشەیەك بۆ ئێران، رایگەیاند: فڕۆكەكانیان توانای بۆردومانكردنی نەك تەنها ئێران و سوریا، بەڵكو هەموو شوێنێكیان لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا هەیە.

679 جار خوێندراوەتەوە