یەكێتیی تۆپی پێی ئەرجەنتین متمانەی بە لیۆنێل سكالۆنیی راهێنەری هەڵبژاردەی نیشتمانی بەخشیەوەو لە پۆستەكەیدا دەیهێڵێتەوە.
راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان لە ئەرجەنتینیەوە بڵاویانكردۆتەوە، یەكێتیی تۆپی پێی ئەرجەنتین لەكارەكانی سكالۆنیی راهێنەر رازیەو دەیەوێت بۆ ماوەیەكی زیاتر لەكارەكایدا بیهێڵێتەوە.
بەپێی زانیاریی رۆژنامەكان كە لە ناو یەكێتیی تۆپی پێی ئەرجەنتینەوە دەستیانكەوتوە، سكالۆنی لە كارەكەی دەمێنێتەوەو یاریزانانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین ئامادە دەكات بۆ پاڵاوتنەكانی مۆندیالی 2022ی قەتەر و پاڵەوانێتیی كوپا ئەمریكای ساڵی داهاتوو كە بڕیارە لە هەردوو وڵاتی ئەرجەنتینو كۆڵۆمبیا بەڕێوەبچێت.
لیۆنێل سكالۆنی دوای یارییەكانی مۆندیالی 2018ی روسیا لەگەڵ هەریەكە لە ئەیمارو ئایالاو ساموێل بووە راهێنەری هەڵبژاردەی ئەرجەنتینو لە كوپا ئەمریكاش یاریی لە دوای یاریی جێ دەستی بە هەڵبژاردەكەوە بە دیار كەوت.
559 جار خوێندراوەتەوە