هه‌ولێر؛ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم مه‌سرور بارزانیی‌ بۆ پێكهێنانی‌ كابینه‌ی‌ نوێی‌ حكومه‌ت راسپارد

03:44 - 12/06/2019
کوردستان

هه‌رێم؛ 30 رۆژ له‌به‌رده‌م مه‌سرور بارزانیدایه‌ بۆ پێكهێنانی‌ كابینه‌كه‌ی‌

 
سه‌رۆكی‌ هه‌رێم، مه‌سرور بارزانیی‌ بۆ پێكهێنانی‌ كابینه‌ی‌ نوێی‌ حكومه‌ت راسپارد و له‌ مڕۆوه‌ 30 رۆژی‌ له‌به‌رده‌مدایه‌ بۆ بۆ پێكهێنانی‌ كابینه‌كه‌ی‌..

پاشنێوه‌ڕۆی‌ ئه‌مڕۆ نێچیرڤان بارزنی‌، سه‌رۆكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، مه‌سرور بارزانیی‌ بۆ پێكهێنانی‌ كابینه‌ی‌ نوێی‌ حكومه‌ت راسپارد و به‌ پێی‌ یاسا، ده‌بێت له‌ ماوه‌ی‌ 30 رۆژدا كابینه‌كه‌ی‌ پێشكه‌ش به‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان بكات بۆ متمانه‌پێدانی‌. مه‌سرور بارزانیش له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كرد: هه‌وڵده‌دات له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه‌ی‌ بڕیاری‌ به‌شداریكردن له‌ حكومه‌تیان داوه‌، له‌ ماوه‌ی‌ دیاریكراودا پێكهاته‌ی‌ كابینه‌ی‌ نۆی‌ حكومه‌ت بخاته‌ به‌رده‌م په‌رله‌مانی‌ كوردستان.

دوێنێ سێشه‌ممه‌، په‌رله‌مانی‌ كوردستان، كۆبوه‌وه‌ و به‌ ده‌نگی‌ 87 ئه‌ندام، مه‌سرور بارزانی‌ بۆ پێكهێنانی‌ كابینه‌ی‌ نوێی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم ده‌ستنیشان كرد..

ئه‌وه‌ش له‌ كاتێكدایه‌، له‌ 30 ئه‌یلولی‌ ساڵی‌ رابردوو، هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان، به‌ڕێوه‌چوو و له‌و به‌رواره‌وه‌‌و به‌هۆی‌ ناكۆكیی‌ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانه‌وه‌، نه‌توانراوه‌ حكومه‌ت پێكهێنرێت...

474 جار خوێندراوەتەوە