رێكخراوی خۆراكی جیهانی هۆشداری لە دۆخی سوریا دەدات

KNN : Kurdish News Network
10:08 - 12/06/2019
جیهان
+
-

دەبلیو ئێف ی: سوتانی بەرهەمی كشتوكاڵی جوتیاران كاریگەری لەسەر ئاسایشی خۆراك دروست دەكات

رێكخراوی خۆراكی جیهانی هۆشداری لە دۆخی سوریادەداو ڕایدەگەیێنێت بەهۆی بۆردومانی فڕۆكەكانی ڕژێمی سوریاوە وەك پێویست ناتوانن كۆمەك و هاوكاریی بە هاوڵاتیان بگەیێنن، دەشڵێت بەهۆی سوتانی بڕێكی زۆر لەكشتوكاڵ و بەرهەمی جوتیاران كاریگەری لەسەر ئاسایشی خۆرا لەو وڵاتە دروست كردووە.

مەروە عەوەز بەڕێوەبەری بەشی سوریای ڕێكخراوی خۆراكی جیهانی ئاشكرایدەكات بەهۆی بۆردومانی فڕۆكەكانی ڕژێمەكەی سوریا بۆ ناوچەكانی خۆرائاوای ئەو وڵاتە ئاستەنگ و لەمپەڕیان لەگەیاندنی كۆمەك و هاوكاری بەخەڵكی زیانلێكەوتو بۆ دروست بوە، دەشڵێت: سوتانی بەرهەمێكی زۆرێكی بەربومی كشتوكاڵی جوتیاران لەمساڵدا كاریگەری لەسەر ئاسایشی خۆرام لەو وڵاتەدا دروست دەكات.

لە بەشێكی تری وتەكانیدا بەرپرسەكەی دەبلیو ئێف پی ئاماژەی بەوەشكرد، تائێستا زیاتر لە300 هەزار هاولاتی ئاوارەبون بەڵام هەزاران هاوڵاتیشی تریش هەن كەنەیانتوانیوە بگەنە كەمپەكان و ژیانیان لەمەترسیدایە.

424 جار خوێندراوەتەوە