ترەمپ داوایەكی وەزیری بەرگری بەوەكالەت لەبارەی ناردنی هێزی زیاتر پەسەند دەكات
سی ئێن ئێن: ناردنی هێزی زیاتری ئەمریكا بۆ كەنداو بۆ روبەڕوبونەوەی هەڕەشەكانی ئێرانە
سەرۆكی ئەمریكا رەزامەندی نیشان دەدات، لە سەر ناردنی هێزی زیاتری وڵاتەكەی بۆ كەنداو، بۆ روبەڕوبونەوەی هەڕەشەكانی ئێران لەسەر بەرژەوەندییەكانی واشنتۆن لەناوچەكەدا.
كەناڵی سی ئێن ئێنی ئەمریكی بڵاویكردەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا، داوایەكی پاتریك شاناهان، وەزیری بەرگری بەوەكالەت، پەسەند كردوە، لەبارەی ناردنی هێزی زیاتری ئەمریكا بۆ كەنداو، بەمەبەستی روبەڕوبونەوەی هەڕەشەكانی ئێران لەناوچەكەدا.
كەناڵەكە ئاماژەی بەوەشكردوە، دۆناڵد ترامپ، رەزامەندی نیشانداوە، سێ هەزار سەربازی تر بنێرێت بۆ خۆرهەڵاتی ناوەڕاست.
سی ئێن ئێن، ئەوەشی خستۆتەڕوو، وتووێژ لەنێوان كۆشكی سپی و پنتاگۆن لە ئارادایە، بۆ ناردنی پشتیوانیی سەربازیی بۆ ژێردەریایی و فرۆكە جەنگییەكان و سیستمی بەرگریی دژە مووشەك، بەهۆی ئەوەی هەڕەشەكانی ئێران لەسەر بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا لەناوچەكەدا لەئاستێكی باڵادایە..
725 جار خوێندراوەتەوە