هەڵسوڕاوێكی دیاری بزوتنەوەی گۆڕان, لە قەزای دەربەندیخان بەنەخۆشی كۆچی دوایی كرد.
فەیسەڵ محەمەد, باژێڕوانی مەكۆی دەربەندیخانی بزوتنەوەی گۆڕان بە KNN ی ڕاگەیاند: پاش نیوەڕۆی دوێنێ , ساڵح عەلی فارس, ناسراو بە مام دەروێش پێشمەرگەی دێرین و هەڵسوڕاوی دیاری بزوتنەوەی گۆڕان لەقەزای دەربەندیخان, بەهۆی نەخۆشیەوە كۆچی دوایی كردوەو, ئەمڕۆ هەینی یەكەم ڕۆژی پرسەكەیەتی لەقەزای دەربەندیخان.
ساڵح عەلی فارس, ناسراو بە مام دەروێش, لەساڵی 1938 لە دایكبوەوە و هەرلەسەرەتای دروستبونی بزوتنەوەی گۆڕانەوە لەسنوری قەزای دەربەندیخان خۆرسكانە كاری بۆ سەرخستنی بزوتنەوەكە كردوە.
10198 جار خوێندراوەتەوە