ئەمریكا؛ دۆناڵد ترەمپ باری نائاسایی نیشتمانیی ڕاگەیاند

KNN : Kurdish News Network
12:29 - 16/05/2019
جیهان
+
-

كۆشكی سپی: بڕیارەكە بۆ پاراستنی تەكنەلۆجیای زانیاری ‌وگەیاندنە لە هەر هێرشێك  


دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا باری نائاسایی نیشتمانیی لە وڵاتەكەی ڕاگەیاند. بە مەبەستی پاراستنی تۆڕەكانی كۆمپیوتەری وڵاتەكەی لە ئەگەری هەر هێرشێكی ئەلەكترۆنیی دەرەكی.


بە پێی بڕیارەكەی ترەمپ. كۆمپانیا ئەمریكییەكان بۆیان نییە, تۆڕەكانی پەیوەندیی بیانی بەكاربهێنن. بەپاساوی ئەوەی دەبێتە هەڕەشە و مەترسیی بۆ سەر ئاسایشی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا. وەزیری بازرگانییش دەسەڵاتی ئەوەی دەبێت. هەر جۆرە سەوداو مامەڵەیەك قەدەغە بكات كە مەترسیی بێت لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا.

كۆشكی سپی رایگەیاند, ئەو بڕیارە, بۆ پاراستنی ئەمریكاو تەكنەلۆجیای زانیاری و گەیاندن و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی ناوخۆیە لە دوژمنە دەرەكییەكان.

سەرۆكی لیژنەی گەیاندن و پەیوەندییە فیدراڵییەكانیش لە كۆنگرێسی ئەو وڵاتە ستایشی بڕیارەكەی كرد و بە هەنگاوێكی گرنگ وەسفی كرد.

چاودێران پێیان وایە ئامانج لەو بڕیارەی ترەمپ, بە پلەی یەكەم كۆمپانیای هواوییە، كە كۆمپانیایەكی چینیە.

8619 جار خوێندراوەتەوە