جەنەڕاڵ کریس غیکا یاریدەدەری فەرماندەی هێزی هاوپەیمانی دژی داعش ڕایگهیاند، تائێستا مەشقیان بە١٠-٢٠ هەزار هێزی ناوخۆیی سووریا کردووە و چاودێری جموجۆڵهكانی ئێران له سووریا و عێراق دهكهن.
ئهمڕۆ چوارشهممه جهنهڕاڵ غیكای بەریتانی لە رێی ڤیدیۆ کۆنفرانسێکەوە پەیوەندی لەگەڵ وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پێنتاگۆن) ئەنجام داوە و وەڵامی پرسیارەکانی تایبەت بە ئۆپەراسیۆنەکانی عێراق و سووریا دایەوە و وتی، هەڕەشەیەکی زیادە بوونی نییە لەلایەن ئەو هێزانەی کە ئێران پشتگیریان دەکات لە عێراق و سووریا، ئاگامان لە بوونی ئەوان هەیە و چاودێری ئەوانیش و زۆر گرووپی تر دەکەین چونکە ئەو مەودایە ئێمەی تێداین.
هه روهها وتیشی، پلانی مەشق بە ٣٠ بۆ ٤٠ هەزار هێزی ئەمنی لە ژێر ناوی سوپای سووریای ئازاد لەباکووری رۆژهەڵاتی سووریا کاری خۆی کردووە و پلانەکەمان سەری گرتووە.
لەبارەی ئەو دەنگۆیانەی کە باس لە هێرش بۆ سەر ئامانجەکانی ئەمریکا دەکەن لە سووریا و عێراق لەلایەن ئێرانەوە، غیكا ئهوهشی وت، هیچ گۆڕانکارییەک لە دۆخی میلیشیا شیعییەکان کە ئێران پشتگیریان دەکات رووینەداوە.
ئهو فهرماندهیهی هێزی هاوپەیمانی دژی داعش باسی لەوە کرد کە بەردەوام رێوشوێنە ئەمنییەکانیان تازە دەکەنەوە بەرامبەر ئەو هەڕەشانەی هەیە لەناوچەکەدا.
جەنەڕاڵ کریس غیکا لەبەرامبەر ئەو پرسیارانەی کە باس لە راوبۆچوونی جیاواز دەکەن لەگەڵ ئەمریکا سەبارەت بە پرسی هەڕەشەکان، وتی "وەرنە بەغدا پێتان دەڵێم کە هەڕەشەکان لە چی ئاستێکدان".
790 جار خوێندراوەتەوە