كه‌ركوك؛ كۆبوونه‌وه‌ی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ پارێزگا به‌ڕێوه‌ نه‌چوو

KNN : Kurdish News Network
04:53 - 07/05/2019
کوردستان

ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ری‌: ئه‌گه‌ر ئه‌نجوومه‌ن نه‌خرێته‌ سه‌ر ڕێچكه‌ی‌ خۆی‌ پارێزگار ده‌ستكراوه‌ ده‌بێت

 
جارێكی‌ تر هه‌وڵدان بۆ كۆبوونه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ كه‌ركوك، شكستی هێناو ئه‌ندامێكی‌ ئه‌نجومه‌نیش هۆشداریی‌ ده‌دات به‌وه‌ی‌, ئه‌گه‌ر ئه‌نجومه‌ن نه‌خرێته‌ سه‌ر رێچكه‌ی‌ خۆی‌، پارێزگار ده‌ستكراوه‌ ده‌بێت..

بڕیاربوو ئه‌مڕۆ له‌ حاڵه‌تی‌ ته‌واوبوونی‌ نیساب, ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ كه‌ركوك كۆببێته‌وه‌و بڕیار له‌سه‌ر بودجه‌ی‌ پڕۆه‌كانی‌ شاره‌كه‌ بدات, به‌ڵام به‌هۆی‌ ته‌واونه‌بونی‌ نیسابه‌وه‌، بۆ جارێكی‌ تر كۆبونه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگا, به‌ڕێوه‌ نه‌چوو.

ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ری‌, ئه‌ندامی‌ لیستی‌ برایه‌تی‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ كه‌ركوك، به‌ KNN ی‌ راگه‌یاند: ئه‌گه‌ر ناكۆكیه‌كان وه‌لانه‌خرێن و به‌وشێوه‌یه‌ هێشتنه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌ن به‌ سڕكراوی‌، واده‌كات پارێزگاری‌ كه‌ركوك ئیداره‌ی‌ شاره‌كه‌ بدات و ئه‌وه‌ش كاردانه‌وه‌ی‌ خراپی‌ لێ ده‌كه‌وێته‌وه‌.

وتیشی‌: له‌ حاڵه‌تی‌ كارانه‌كردنه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌ندا, ئه‌و كات پارێزگاری‌ به‌وه‌كاله‌تی‌ كه‌ركوك، سه‌رپشك ده‌بێت كه‌ چۆن پاره‌و بودجه‌ی‌ كه‌ركوك بۆ چ مه‌به‌ستێك و بۆ چ ناوچه‌یه‌كی‌ پارێزگاكه‌ خه‌رج بكات..

588 جار خوێندراوەتەوە