ئەمریكا هۆشداری دەداتە عێراق

KNN : Kurdish News Network
05:19 - 29/03/2019
عێراق
+
-

ئەمریكا هۆشداری دەداتە عێراق لە پێشێڵكردنی سزاكانی سەر ئێران
ئەمریكا؛ ئەوانە سزا دەدەین پێشێڵی سزاكانی سەر ئێران دەكەن


وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایدەگەیەنێت، هەر كۆمپانیا و لایەن و كەسایەتیەكی عێراقی، بازرگانی لەگەڵ ئێران بكات و پێشێڵی سزاكانی سەر ئەو وڵاتە بكات، بەتوندی سزای دەدەن.

رۆبێرت پالادینۆ، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: زۆرترین فشار دەخەنە سەر ئێران و سزاكانیان بۆ سەر ئەو وڵاتە توندتر دەكەنەوە و ئەو لایەن و دامەزراوانەش بەتوندی سزا دەدەن، كە پێشێلی بڕیار و سزاكانی سەر حكومەتی تاران دەكەن.

لەبارەی عێراق و پەیوەندی ئابووری نێوان بەغدا و تاران، رۆبێرت پاڵادینۆ، ئاماژەی بەوەكرد، لەگەڵ عێراق بەردەوام دەبن لەكاركردن و هاوكاری حكومەتی بەغداد دەكەن بۆ بەهێزكردنی ئابوری وڵاتەكەی، بەڵام رێگە نادەن لە عێراقەوە پێشێلی سزاكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران بكرێت.

3273 جار خوێندراوەتەوە