به‌وێنه‌... به‌ربونه‌وه‌ی‌ به‌ردێكی‌ گه‌وره‌ له‌ ڕێگای‌ هامڵتۆن بوه‌ هۆی‌ گیان له‌ده‌ستدانی‌ ژنێك

11:00 - 22/03/2019
کوردستان

به‌ربونه‌وه‌ی‌ به‌ردێكی‌ گه‌وره‌ له‌شاخێكه‌وه‌ بۆ سه‌ر ڕێگای‌ هامڵتۆن, له‌ نزیك قه‌زای‌ ڕه‌واندوز, به‌هۆیه‌وه‌ ژنێك گیانی‌ له‌ده‌ستدا.

ڕائید سه‌عدون هاودیانی‌, وته‌بێژی‌ پۆلیسی‌ سۆران, ڕایگه‌یاند: روداوه‌كه‌ له‌ كاتژمێر شه‌شی‌ سه‌ر له‌ ئێواره‌, ئاگادار كراونه‌ته‌وه‌ له‌ ڕوداوێكی‌ گیان له‌ده‌ستدان, به‌ڵام له‌كاتی‌ گه‌یشتنی‌ تیمه‌كانیان ده‌ركه‌وتوه‌ به‌هۆی‌ به‌ربونه‌وه‌ی‌ به‌ردێكی‌ گه‌وره‌ له‌ شاخێكی‌ سه‌ر ڕێگای‌ هامڵتۆنه‌وه‌, هاوڵاتیه‌ك گیانی‌ له‌ده‌ستداوه‌.

ئاماژه‌به‌وه‌شكراوه‌, به‌رده‌كه‌ كه‌وتوه‌ به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلی هاوڵاتیه‌كی‌ دانیشتوی‌ قه‌زای‌ ڕه‌واندزدا و له‌ ئه‌نجامدا هاوسه‌ری‌ شۆفێره‌كه‌, به‌ناوی‌ شه‌مام قادری‌ ته‌مه‌ن ته‌مه‌ن 44 ساڵ, له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌دا گیانی‌ له‌ده‌ستداوه‌.


5534 جار خوێندراوەتەوە