قه‌ڵادزێ‌؛ ئه‌و موشه‌كه‌ی‌ فڕۆكه‌كانی‌ توركیا به‌ریاندایه‌ خواره‌وه‌ ته‌قێندرایه‌وه‌

10:48 - 22/03/2019
کوردستان

ئه‌و موشه‌كه‌ی‌ كه‌ له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانی‌ توركیاوه‌ هه‌ڵدرایه‌ خواره‌وه‌ و نه‌ته‌قیه‌وه‌, له‌لایه‌ن تیمێكی‌ ئه‌ندازه‌یی پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی‌ مینه‌وه‌ ته‌قێندرایه‌وه‌.

په‌یامنێری‌ KNN ڕایگه‌یاند: پاش ئه‌وه‌ی‌ نیوه‌ڕۆی‌ دوێنێ‌ 21ی‌ ئازار چه‌ند فڕۆكه‌یه‌كی‌ جه‌نگی‌ توركیا بۆ ماوه‌ی‌ كه‌متر له‌ كاتژمێرێك به‌سه‌ر ئاسمانی‌ شاری‌ قه‌ڵادزێدا سوڕاونه‌ته‌وه‌, دواتر له‌لایه‌ن یه‌كێك له‌و فڕۆكانه‌ موشه‌كێكی‌ گه‌وره‌ی‌ له‌ ده‌روازه‌ی‌ شاره‌كه‌ و به‌ دووری‌ 100 مه‌تر له‌ شه‌قامی‌ سه‌ره‌كی‌ و نزیك زانكۆی‌ قه‌ڵادزێ‌ هه‌ڵداوه‌ته‌ خواره‌وه‌ به‌ڵام له‌كاتی‌ كه‌وتنه‌ سه‌رزه‌وی‌ نه‌ته‌قیوه‌ته‌وه‌.

لایخۆشیه‌وه‌ به‌كر بایز, قایمقامی‌ قه‌زای‌ پشده‌ر, به‌ KNNی‌ ڕاگه‌یاند: ئه‌و موشه‌كه‌ له‌لایه‌ن هه‌مان ئه‌و فڕۆكانه‌وه‌ خراوه‌ته‌ خواره‌وه‌ كه‌ دوێنێ‌ چه‌ند گوندێكی‌ بناری‌ قه‌ندیلیان بۆردومان كرد.

وتیشی‌: موشه‌كه‌كه‌ له‌لایه‌ن تیمێكی‌ ئه‌ندازه‌یی تایبه‌ت به‌ پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی‌ مینه‌وه‌, له‌پێناو سه‌لامه‌تی‌ هاوڵاتیاندا ته‌قێندراوه‌ته‌وه‌.

567 جار خوێندراوەتەوە