ئەمریكا كار بۆ دروستكردنی هاوپەیمانیەك دژی ئێران دەكات

08:54 - 11/02/2019
جیهان

مایك پۆمپیۆ گەشتێك بۆ وڵاتانی ناوەڕاستی ئەوروپا دەكات

 

 ئەمریكا كار بۆ دروستكردنی هاوپەیمانیەكە دژی ئێران دەكات و ئەمڕۆش بۆ ئەو مەبەستە وەزیری دەرەوەی ئەمریكا گەشتێك بۆ وڵاتانی ئەوروپا دەست پێدەكات.

مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بە ئامانجی دروستكردنی هاوپەیمانیەك دژی هەڵسوكەوتەكانی ئێران ئەمڕۆ گەشتێك بۆ وڵاتانی ناوەڕاستی ئەوروپا دەستپێدەكات لەوانە نەمساو سلۆڤاكیاو پۆڵەندا، لەوبارەیەوە بەرپرسانی كۆشكی سپی ئاشكرایدەكەن، سەردانەكەی پۆمپیۆ بۆ كەمكردنەوەی هەژمونی چین و ڕوسیایە لەسەر وڵاتانی ناوەڕاستی ئەوروپا كە وابڕیارە لەوارشۆی پایتەختی پۆڵەندا كۆنگرەیەك تایبەت بەخۆرهەڵاتی ناوەڕاست ببەسترێت كە ئامانج لێی دروستكردنی هاوپەیمانییەكە دژی ئێران و كەمكردنەوەی هەژمونی ئەو وڵاتە لەناوچەكەو دانانی ئاستێك بۆ دەستوەردانەكانی لەكاروباری وڵاتانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست.

كۆنگرەی وارشۆ ڕۆژی 13ی ئەم مانگە بەڕێوەدەچێت و دو ڕۆژ دەخایەێنێت و لەئێستاوە ئەمریكا ئامادەكاری بۆ بەستنی كۆنگرەكە دەكات.

280 جار خوێندراوەتەوە