جامی ئاسیا: چین گەیشتە قۆناغی 16

KNN : Kurdish News Network
10:11 - 12/01/2019
وەرزش
+
-

هەڵبژاردەی چین دووەم بردنەوەی لەسەریەكی لە جامی نەتەوەكانی ئەوروپادا تۆماركرد و گەیشتە قۆناغی 16ی جامەكە.


لە دووەم یاریی قۆناغی كۆمەڵەكانی جامی نەتەوەكانی ئاسیادا، هەردوو هەڵبژاردەی چین و فلیپین بەیەكگەیشتن.


لە تایمی یەكەمدا یاریزانانی چین لە تۆماركردنی گۆڵدا دەستپێشخەرییان كردو لە خولەكی 40 دا وو لی گۆڵی پێشكەوتنی هەڵبژاردەكەی تۆماركرد، تایمی یەكەم بەو ئەنجامە كۆتایی هات.


لەتایمی دووەمدا ئاستی بەرزی یاریزانانی چین بەردەوامبو، لە خولەكی 66 دا وو لی گۆڵی دووەمی خۆیی و هەڵبژاردەی چینی تۆماركرد، پێش كۆتایی هاتنی كاتی یاسایی یارییەكە بە 10 خولەك یو داباو هەڵبژاردەی چینی كردە خاوەن گۆڵی سێیەم، یارییەكەش بە 3 گۆڵی خاوێن لەبەرژەوەندی چینیەكان كۆتایی هات.


بەو بردنەوەیەش هەڵبژاردەی چین كۆی خاڵەكانی بۆ 6 خاڵ بەرزكردەوەو گەیشتە قۆناغی 16ی جامەكە.

183 جار خوێندراوەتەوە