رافینیا ئەلكانتارای بەرازیلی نەشتەرگەرییەكی سەركەوتووی لە ئەژنۆیدا بۆ ئەنجامدراو تا كۆتایی وەرز لە یاریگاكان دووردەكەوێتەوە.
یانەی بەرشەلۆنە لەسەر سایتی فەرمی خۆی بڵاویكردۆتەوە، شەوی رابردوو رافینیا لەژێر چاودێری رامۆن كۆجاتی پزیشكی تایبەتی یانەكە رافینیا نەشتەگەرییەكی لە ئەژنۆی چەپیدا بۆ ئەنجامدراوە.
بەپێی هەواڵەكەی سایتی بەرشەلۆنە، نەشتەگەرییەكی رافینیا سەركەوتوو بووەو توانای دەبێت جارێكیتر بگەڕێتەوە بۆ یاریگاكان.
یانەی بەرشەلۆنە ئەوەشی ئاشكراكردوە، رافینیا بۆ ماوەی شەش مانگ لە یاریگاكان دووردەكەوێتەوە، ئەوەش واتای ئەوە دەگەیەنێت كە ئەو یاریزانە بەرازیلیە ناتوانێت بەشداری هیچ یارییەكی ئەم وەرزەی یانە كەتەلۆنیەكە بكات.
لە بڵاوكراوەكەی یانەی بەرشەلۆنەدا ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، بۆ جاری سێیەمە رافینیا بۆ ماوەیەكی زۆر لە یاریگاكان دووردەكەوێتەوە، كە بۆ یەكەمجار لە چامپیۆنس لیگی 2015 بەرامبەر رۆما دوچاری پێكان هاتو 202 رۆژ لە یاریگاكان دوركەوتەوە، دوەمجاریش ساڵی رابردوو بو كە 290 رۆژ نەیتوانی بەشداری هیچ یارییەك بكات.
204 جار خوێندراوەتەوە