هەڵەبجەییەکان و عەدالەتی ئینتقالی

دو ساڵ و نیو دوای شەهیدکردنی، هەڵەبجە رزگارکرا. واتە (30) ساڵ و نیوە ئەو شارە بە دەستی کوردەوەیە؛ کەچی هێشتا بۆ خەڵکی کۆستکەوتوی ئەو شارە، هەر ئەڵێی یەکەم رۆژە..
بۆ؟

لە وڵامێکی سادەدا دەکرێ بڵێین؛ چونکە خەڵکەکەی هەست ناکەن دادپەروەری دەرحەقیان پەیڕەوکراوە، نە لە روی قەرەبوکردنەوەی مادی و مەعنەوی و نە لە روی بەسزا گەیاندنی تاوانباران و نە لە روی پێزانین و هێشتنەوەی لە هزی کوردەواری و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی..

زۆرێک لە گەلانی دنیا بەم دۆخەی هەڵەبجەدا تێپەڕیون، بەڵام قوربانییەکانیان سەرەڕای کۆستەکەیان هەست بە دادپەروەری دەکەن ... شارەزایانی بواری جینۆساید و تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتی چەند پرەنسیپێکیان بۆ چارەسەرکردنی قوربانیانی ئەو تاوانانە داناەوە ناویان ناوە "العدالە الانتقالیە".

لە خوارەوە پرەنیسپەکان دەنوسم و بەراوردی دەکەم بە دۆخی هەڵەبجە، ئەو کاتە دەزانن کە بۆ خەڵکی هەڵەبجە هەردەم ناڕەحەت و ناڕازین لە دۆخەکە:

١. دادگاییکردنی سەجەم تۆمەتبارەکان، لە هەڵەبجە بەشێکی زۆری تاوانباران سزا نەدراون، بگرە لەلایەن دەسەڵاتی کوردییەوە کار ئاسانیان بۆ کراوە هەڵبێن و لە سزا دەربازیان بێ.

 ٢. هەڵوەشانەوەی سەرجەم ئەو دادگا و یاسا و دامودەزگایانەی کە بەشدار بون لە تاوانەکە. هەڵەبجەییەکان دەزانن زۆر لە دامودەزگاکان وەکو خۆیان ماون و زۆرێک لە یاساکانیش هێشتا لە کوردستان کاریان پێ دەکرێ.

٣. قەرەبوکردنەوەی مادی مەعنەوی سەرجەم زیانلێکەوتوەکان. هەڵەبجەییەکان لە چاو ئەو تاوانە گەورەییەی کە دەرحەقیان کراوە هیچیان بۆ نەکراوە، لە سەر ئاستی حکومەتی هەرێم، لە حکومەتی ناوەندی عێراق و نە کۆمەڵگەی نێو دەوڵەتی.

٤. بە دیکۆمێنتکردن تاوانەکەو دروستکردنی مۆنۆمێنتی تایبەت و ناونانی شەقام و قوتابخانە و دامەزراوە گشتیەکان بە شێوەیەک ئەو تاوانە بە یاد بهێنیتەوە. ئەمە زۆر بە کەمی و تەنها  لەسنوری شارەکەدا کراوە لە گەڵ یەک دو پەیکەر و دارنەمامی تایبەت لە ئۆروپا.. بەڵام لە شارەکانی دیکە و لە سەر ئاستی عێراق شتێکی وا نەکراوە.. بۆ نمونە دەکرا یەکێک لە شەقامەکانی بەغدا یان هەولێر یان دهۆک.. ناوبنرایە هەڵەبجە..

٥. بڵاوکردنەوەی ئەو تاوانانە لە مەنهەجی خوێندن لە سەرجەم قۆناغەکاندا. لە مەنهەجی خوێندنی هەرێمدا زۆر بە کەمی یادی هەڵەبجە کراوەتەوە، لە عێراقدا چەندین نەوە پێگەیشتن و هەر نازانن کیمیابارانی هەڵەبجە چییە و بۆ کراوە..

حکومەت و بەرپرسانی حکومەت لە جیاتی ئەوەی گۆرانیبێژی لوبنانی دەهێنن بۆ ئەوەی بەشان و باڵیاندا هەڵبدات، دەکرا بەو پارەیە دەیان لێکۆڵینەوەی زانستی و فیلمی سینەمایی و دراما .. بەرهەم بهێنرێ کە ئەو کۆستە لە هزری نەوەکاندا بهێڵێتەوە..

ئەرمەن و جولەکە بە هۆلۆلۆست و قوربانییەکانیان دەوڵەتیان بونیادنا و تا ئێستاش بەدوای تاوانباراندا دەگەڕێن.. کەچی بەرپرسانی ئیمە کاتیان نییە لە یادەکەیدا بەشدار ببن..

161 جار خوێندراوەتەوە