به‌ وێنه‌: نۆژەنکردنەوەی بازاڕی لەنگەی هه‌ولێر

KNN : Kurdish News Network
06:55 - 05/11/2018
گەلەری
+
-

بازاڕە سووتاوەکەی لەنگە لە شاری ھەولێر له‌ ئێستادا نۆژه‌ن ده‌كرێته‌وه‌.

بازاڕەکە چەندین کرێکاری تێدایە کە دەیانەوێت چەند زوو بێت کارەکان تەواوبکەن و بازاڕەکە بگەڕێتەوە دۆخی جاران.
 
یاسین خدر، ئەندامێكی ئەنجومەنی بازاڕه‌كه‌ بۆ ئاژانسی ئانادۆڵ دەڵێت، نزیکەی هەزار و ٦٥٤ دوکاندار بە ھۆی سووتانەکەوە بێ کاربوون، چاویان لەوەیە حکومەت بەزووترین کات کارەکانی دیکەیان بۆ تەواوبکات و بگەڕێینەوە سەر کارەکانیان.
 
رێڕەوی نۆژەنکردنەوە لە بازاڕی لەنگە لە شاری ھەولێر بەخێرایی دەڕوات، پێدەچێت ٤٥ رۆژی دیکە بازاڕەکە بکەوێتەوە سەر کار.

بازاڕی له‌نگه‌ی شاری هه‌ولێر شەوی ٢٤ لەسەر ٢٥ی مانگی رابردوو به‌هۆی "شۆرتی کارەبا" گڕی دا و لەگەڵ ئەو گڕە نزیک بە هەزار و ٤٠٠ دوکان سوتان.

به‌هۆی سوتانی بازاڕه‌كه‌وه‌ ھەزارو ٦٥٤ دوکاندار بێ کار بوون، جگە لە دەستگێر وعەرەبانچی، ئومێدەوارین حکوومەت زوو دەست بەکارەکانی بکات.

4498 جار خوێندراوەتەوە