جوانڕۆ محەمەد: هەشت ساڵە بەبیانوی جیاواز سێ یەکەمەکانی زانکۆ دانامەزرێن

KNN : Kurdish News Network
06:15 - 20/06/2026
کوردستان
+
-

ماوەی هەشت ساڵە دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی زانکۆ لە هەرێمی کوردستان ڕاگیراوەو پەرلەمانتارێکیش دەڵێت هەشت ساڵە خەونی دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان، لە نێوان بەڵێنی بڕیاربەدەستان و بیانووی قەیرانی داراییدا دەهاڕڕێت.

 

هەواڵ: KNN

 

جوانڕۆ محەمەد ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لەسەر پڕسی ڕاگرتنی دامەزراندنی سێ یەکەمەکان وتارێکی نوسیوەو دەڵێت ئەو خوێندکارانەی بە کارامەیی خۆیان پلەی نایابیان لە بەشەکانی خۆیان بەدەستهێناوە لەبری دامەزراندنیان و سود بینین لە تواناکانیان ئێستا بێ کارن و هەشت ساڵە حکومەت بە پاساوی جۆراو دامەزراندنی ئەو چینەی ڕاگرتوە

 

 

دەقی نوسینەکەی پەرلەمانتار جوانڕۆ محەمەد

 

 

ئەو گەنجانەی دوو دەیە لە تەمەنیان بە شەونخوونی بەخشی بۆ ئەوەی ببنە بزوێنەری پێشکەوتنی نیشتمان، ئێستا لەسەر خاکی خۆیان بوونەتە قوربانیی بێکاری و نادادیی

 

ماوەی هەشت ساڵە سێ یەکەمەکانی هەرێمی کوردستان چاوەڕێن دەرگایەکی رەحمەتیان لێبکرێتەوە و دابمەزرێن بەڵام هەر ئەمڕۆ و سبەییان پێدەکرێت.

 

 

گەنجانێکی نمونەی و کارامە 20 ساڵی تەمەنیان بە شەونخونی و کۆڵنەدان بردوەتەسەر و خوێندویانە بۆ ئەوەی بە پلەی نایاب خوێندن تەواو بکەن و لەو سێ یەکەمانەبن کە چانسی دامەزراندنیان هەیە، بەڵام دەرئەنجام نە چانس بە قسمەتیان بوو نە دامەزراندن.

 

 

دەرفەتی کار و دابینکردنی بژێوی ژیان مافی هەمو کەسێکە بەوانەشەوە کە نەیان توانیوە بە هەر هۆیەکبێت بخوێنن، پێویست بو لە نیشتیمانەکەیاندا لە کەرتی گشتی یان تایبەت ئەو دەرفەتەیان بۆ بڕەخسێندرایە، بەڵام نەک زۆرێک لەوانە بێبەش و فەرامۆش کراون بەڵکو ئەو دەستەبژێرە مرۆڤە کارامەیەش کە تایبەتمەندیان لە بوارێک وەرگرتوە و ئەکادیمی بۆیان خوێندوە بە بەهانەی قەیرانی داراییەوە بێبەش کراون.

 

 

ئەمەش سەرەتای ئەو ناحەقیەیە کە دەگوزەرێت، بۆ نیشتیمان سازی و بونیاتنان پێویستە لە ساڕێژی دڵی شکاوی ئەم وزە باشانەی کۆمەڵگاوە دەستپێبکرێت.

 

 

وڵاتانێک دەرگا دەکەنەوە بۆ چونی کۆچبەر بۆ ناو خاکەکەیان بۆ ئەوەی دەستی کار و عەقلی کارامە بچێتە ناویان و ماکینەی کار و فکر و وزەی وڵاتەکەیان نەوەستێت و بەهێز بێت و بەردەوام بێت، زوڵم نیە ئەم عەقڵە باشانە ئەم گەنجە کارامانە ئەم دەستی کارە بەهێزانە لەسەر خاکی خۆیان بێکاربن!


104 جار خوێندراوەتەوە