هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی ئێران هۆشدارییەکی توند دەداتە کەشتییەکان و ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر پابەندی ڕێڕەوی دەریایی دیاریکراو نەبن لە باشووری دوورگەی لارک، ئەوا بەرپرسیارییەتی هەر ڕووداوێکی نەخوازراو لە ئەستۆی خۆیاندا دەبێت.
لە ڕاگەیەندراوێکی هێزی دەریایی سوپای پاسداراندا هاتووە، پێویستە سەرجەم کەشتی و یەختە دەریاییەکان ڕێڕەوی دەریایی باشووری دوورگەی لارک ڕەچاو بکەن و پێیەوە پابەند بن. ئاماژە بەوەش کراوە، لە ئەگەری سەرپێچیکردندا، ئەو کەشتییانە ڕووبەڕووی مەترسیی جۆراوجۆر دەبنەوە.
سوپای پاسداران جەخت لەوە دەکاتەوە کە دەرئەنجامەکانی لادان لەو ڕێڕەوە دەریاییە مەترسیدارن، کە خۆیان لە ئەگەری بەرکەوتن بە مینە دەریاییەکان، پێکدادانی دەریایی لەنێوان کەشتییەکان، یان تەنانەت بەئامانجگرتنی ڕاستەوخۆیان دەبینێتەوە.
289 جار خوێندراوەتەوە