دۆناڵد ترەمپ،
سەرۆکی ئەمەریکا هێرشی توند دەکاتە سەر ئیدارەکانی پێش خۆی و ڕایدەگەیەنێت؛ لە
سەردەمی دەسەڵاتیدا ئێرانی دوچاری شکستێکی سەربازیی تەواوەتی کردووە، دەشڵێت:
ئۆباما ملیارەها دۆلاری بەخشییە ئێران و وەک جۆ بایدن سەرکردەیەکی لاواز بوو.
دۆناڵد ترەمپ،
لە پەیامێکدا سەبارەت بە سیاسەتەکانی واشنتۆن بەرامبەر تاران، ئاماژەی بەوە کرد کە
چەپی توندڕەو و دیموکراتەکانیش درک بە قەبارەی ئەو سەرکەوتنە دەکەن کە ئیدارەکەی
لە جەنگ دژی ئێران بەدەستی هێناوە. باسی لەوەش کردووە، لەو قۆناغەدا ئێران لە ڕووی
سەربازییەوە بەتەواوی تێکشکێندرا.
ترەمپ ڕەخنەی
توندی لە باراک ئۆباما، سەرۆکی پێشووتری ئەمەریکا گرت و ڕایگەیاند، لە جیاتی
بەکارهێنانی هێزی سەربازی بۆ کۆنتڕۆڵکردنی "گەورەترین پاڵپشتیکاری تیرۆر لە
جیهاندا"، ملیارەها دۆلاری کاشی بە تاران بەخشیوە. وتیشی: "ئێران هیچ
ڕێزێکی بۆ ئۆباما نەبوو، چونکە وەک جۆ بایدن بە سەرکردەیەکی لاواز و بێکاریگەر
دەیانبینی، لەوەشدا سەدا سەد ڕاست بوون."
لە کۆتایی
پەیامەکەیدا سەرۆکی ئەمەریکا جەختی لەوە کردەوە، ئێران بۆ ماوەی 47 ساڵ لە سزادان بەهۆی تاوانەکانییەوە دەربازی بووبوو، تا ئەو کاتەی ئەو بووە سەرۆک
و هەموو شتێک گۆڕا، بە دروشمی "ئەمەریکا گەڕایەوە"ش کۆتایی بە پەیامەکەی
هێناوە.
219 جار خوێندراوەتەوە