بەڕێوەبەرایەتیی
کۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ ڕایگەیاند، کێشەی سیستمی ئەلیکترۆنی لە دیوی
ئێرانی مەرزەکەوە چارەسەر کراوە و هاتووچۆی گەشتیاری و بازرگانی بە تەواوی ئاسایی
بووەتەوە.
لە
ڕاگەیەندراوێکدا، هۆبەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی کۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتیی
باشماخ ئاماژەی بەوە کردووە، لەدوای چارەسەرکردنی گرفتە تەکنیکییەکانی سیستمی
ئەلیکترۆنی لە مەرزی باشماخ-دیوی ئێران، جووڵەی گەشتیاری و جموجووڵی بازرگانی لە
مەرزەکەدا دەستی پێکردووەتەوە و وەک ڕۆژانی پێشوو بەڕووی هاووڵاتییاندا کراوەیە.
لە بەشێکی
دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا ڕوون کراوەتەوە، دەروازەکە ڕۆژانە لە کاتژمێر 7:30ی
بەیانی تاوەکو 9:00ی شەو بە ڕووی هاووڵاتییان و گەشتیاراندا کراوەیە
و بە شێوەیەکی ئاسایی خزمەتگوزارییەکانیان پێشکەش دەکەن.
73 جار خوێندراوەتەوە