بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، سبەینێ سێشەممە، بەهۆی ئەنجامدانی کاری چاکسازییەوە، پێدانی کارەبا لە چەند وێستگەیەکی سنوورەکە بۆ ماوەی پێنج کاتژمێر ڕادەگیرێت
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، بەهۆی کارکردن لە هێڵی (١٣٢ کەی ڤی)ی بازیان - کوردسات، لە کاتژمێر پێنجی بەیانییەوە تاوەکو دە-ی سەرلەبەیانی پێدانی کارەبا دەبڕدرێت
ئاماژە بەوەش کراوە، بڕانەکە ئەو ناوچانە دەگرێتەوە کە دەکەونە سەر وێستگەکانی گۆڕینی کارەبای مۆبایلی
(کانی بەردینە، هەواری شار، قەڵاچوالان، شارباژێڕ و ماوەت)
بەڕێوەبەرایەتییەکە دڵنیاییشی داوەتە هاووڵاتییان کە پاش کاتژمێر دە-ی سەرلەبەیانی و تەواوبوونی کارەکانی چاکسازی، دۆخی پێدانی کارەبا لەو ناوچانە بەتەواوی ئاسایی دەبێتەوە.
700 جار خوێندراوەتەوە