پارتی داوا لە بەشێك لە فەرماندە سەربازییەكان دەكات دەنگ بە لیستی كۆتاكان بدەن

KNN : Kurdish News Network
05:52 - 26/09/2018
کوردستان
+
-

پارتی هەموو ڕێگایەكی ساختەكاری دەگرێتەبەر بۆ بەدەستهێنانی دەنگ، لەو چوارچێوەیەدا لە سنوری سۆران، داوا لە بەشێك لە فەرماندە سەربازییەكان دەكات دەنگ بەو لیستە كۆتایانە بدەن، كە سەربەخۆیین.

پارتی لەگەڵ ئەوەی لە سنوری قەزاكانی چۆمان و سۆران و رەواندوز و مێرگەسور، بە زۆر كارمەندان و فەرمانبەران دەبات بۆ بانگەشەی حیزبی، هاوكات سەرچاوەیەك لە سنورەكە بە KNNی راگەیاند: ئەو حیزبە داوای لە فەرماندەی پاراستنی ژینگە و فەرماندەكانی هەڵگورد و زێرەڤانی و پۆلیسی هاتوچۆی سۆران كردووە، لە هەڵبژاردندا دەنگ بە لیستە كۆتاكان بدەن.

بە وتەی سەرچاوەكە، پارتی ژمارە و ناوی لیستەكانیشی دیاریكردوە بۆ ئەوەی لەو رێگایەوە كورسی كۆتاكان بۆ خۆی مسۆگەر بكات.   

2523 جار خوێندراوەتەوە