شەش ساڵ بەسەر کۆچی دوایی سەرکردەی دیاری کوردستان قادری حاجی عەلیدا تێدەپەڕێت

KNN : Kurdish News Network
10:00 - 10/11/2026
کوردستان
+
-

ئەمڕۆ شەش ساڵ تێپەڕ دەبێت بەسەر کۆچی دوایی قادری حاجی عەلی، سەرکردە و یەکێک لە ئەندامانی دەستەی دامەزرێنەری بزوتنەوەی گۆڕان.

قادری حاجی عەلی، ساڵی (1955) لە بنەماڵەیەکی ناسراو و رۆشنبیری شاری سلێمانی، لەدایک بوە.

بەشی جیۆلۆجی زانکۆی سلێمانی تەواو کردوە و ساڵی 1980 بوەتە پێشمەرگە و لە تەمەنى 28 ساڵیدا وەک ئەندامی سەرکردایەتى کۆمەڵەى رەنجدەرانى کوردستانك هەڵبژێردراوە.

یەكەمین ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەکێتی بوە کە خۆبەخشانە وازی لە پۆستەکەی هێنابێت.

ساڵی2006 هاوشانی رەوانشاد نەوشیروان مستەفا، لەبەرەی ریفۆرمی سیاسی بوە، هەمان ساڵ یەکێک بوە لە دامەزرێنەرانی کۆمپانیای وشە و دواتر وەک سەرکردەیەکی خەمخۆر بۆچاکسازی لەناو بزوتەنەوەی گۆڕاندا درێژەی بەکاری سیاسی داوە.

لە 10ی تشرینی دوەمی ساڵی 2020 بەھۆی توشبونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، لە سلێمانی کۆچی دوایی کرد و هەر لە سلێمانیش بەخاک سپێردرا.

123 جار خوێندراوەتەوە