دەرگای خۆکاندیدکردن بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکووک دەکرێتەوە و مەرجێکی نوێ ئاشکرا دەکرێت

KNN : Kurdish News Network
09:11 - 11/11/2026
کوردستان
+
-

بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بۆ کردنەوەی دەرگای خۆکاندیدکردن بۆ پۆستی پارێزگار کۆببێتەوە. ئەمەش لەکاتێکدایە ناکۆکییەکان بۆ یەکلاکردنەوەی پۆستەکە بەردەوامن و قەیس خەزعەلی، ئەمینداری عەسایب ئەهلی حەق داوا دەکات پۆستەکە بدرێتە تورکمانێکی شیعە مەزهەب

 

لەکاتێکدا بەرەی تورکمانی، قەحتان وەنداوی بۆ وەرگرتنی پۆستی پارێزگاری کەرکووک یەکلا کردووەتەوە، ڕۆژی سێشەممە قەیس خەزعەلی کە خۆی بە نێوەندگیر و گەرەنتیکاری ڕێککەوتنی (هۆتێل ڕەشید) بۆ پێکهێنانی حکومەتی خۆجێیی کەرکووک دەناسێنێت، لەگەڵ کوتلەی عەرەبی لە ئەنجوومەنی پارێزگاکە کۆبووەتەوە

 

بەپێی زانیارییەکانی میدیا عێراقییەکان، خەزعەلی لە کۆبوونەوەکەدا ئاشکرای کردووە کە پێشتر لەگەڵ محەممەد سەمعان ئاغا ڕێککەوتووە پۆستی وەزیری دەوڵەتی پێبدرێت، بەو مەرجەی دوای ئەو، پۆستی پارێزگاری کەرکووک بە کەسێکی تورکمانی شیعە بدرێت.

93 جار خوێندراوەتەوە