وەزیری نەوتی عێراق بۆریی گازی (مەحمودیە – بەسمایە)ی بە توانای 600 ملیۆن پێی سێجا کردەوە

KNN : Kurdish News Network
09:58 - 29/11/2026
عێراق
+
-

باسم محەمەد خوزەیر، وەزیری نەوتی عێراق، ئەمڕۆ یەکشەممە بۆریی گازی (مەحمودیە – بەسمایە)ی بە توانای دابینکردنی تا 600 ملیۆن پێی سێجای پێوانەیی کردەوە، بە ئامانجی پشتیوانیکردنی تۆڕی کارەبای وڵات.

 

وەزارەتی نەوت لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (واع) گەیشتووە، ئاماژەی بەوە کرد، بەیانیی ئەمڕۆ باسم محەمەد خوزەیر عەبادی، وەزیری نەوت، بۆریی گازی (مەحمودیە – بەسمایە)ی بە درێژایی 43 کیلۆمەتر و بە توانای دابینکردنی تا 600 ملیۆن پێی سێجای پێوانەیی لە گاز کردووەتەوە.

 

وەزارەتەکە ڕوونیشی کردەوە، کردنەوەی ئەم بۆرییە بۆ بەهێزکردنی دابینکردنی گازە بۆ وێستگەی کارەبای وەبەرهێنانی بەسمایە و پشتیوانیکردنە لە تۆڕی کارەبا لە وڵاتدا.

45 جار خوێندراوەتەوە