نۆرس پرێس: عێراق دەروازەی سنووری وەلیدی لە نێوان هەرێم و سووریا داخست

KNN : Kurdish News Network
01:36 - 26/11/2026
عێراق
+
-

لایەنی عێراقی دەروازەی سنووریی وەلیدی داخست کە ناوچەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا بە هەرێمی کوردستانەوە دەبەستێتەوە. ئەم هەنگاوە هاوکاتە لەگەڵ زیادبوونی گرژییەکانی نێوان بەغدا و هەولێر لەسەر دۆسیەی بەڕێوەبردنی دەروازە سنوورییەکان.

 

سەرچاوەیەکی کارگێڕیی حکومی کە لە یەکێک لە دەروازەکانی سووریا کار دەکات، بە ئاژانسی "نۆرس پرێس"ی ڕاگەیاندووە، داخستنەکە ئەمڕۆ لە لایەن عێراقەوە جێبەجێ کراوە، بەبێ ئەوەی وردەکاریی زیاتر لەبارەی هۆکار یان ماوەی بڕیارەکەوە بخاتە ڕوو.

 

دەروازەی وەلید دەکەوێتە ناوچەی جێناکۆکی زوممار لە نزیک پارێزگای دهۆک، لەسەر کەناری ڕۆژئاوای ڕووباری دیجلە و لە نزیک سێگۆشەی سنووریی نێوان عێراق، سووریا و تورکیا.

 

داخستنی ئەم دەروازەیە دوای ئەو بڕیارانە دێت کە عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە 24ی تشرینی دووەمدا دەریکردن. بڕیارەکان داخستنی دەروازە نافەرمییەکان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ بە دەروازەکانی هەرێمی کوردستانیشەوە لەخۆدەگرن، لەگەڵ ڕاسپاردنی دەستەی دەروازە سنوورییەکانی فیدراڵ بۆ وەرگرتنەوەی بەڕێوەبردنی دەروازەکانی هەرێم.

258 جار خوێندراوەتەوە