ئەمڕۆ سێشەممە لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی وزە، نرخی نەوت دابەزینێکی بەرچاوی تۆمارکرد و هەر بەرمیلێک زیاتر لە سێ دۆلار لە بەهاکەی لەدەستدا
بەپێی داتاکانی بازاڕی وزە، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بۆ 91 دۆلار و 73 سەنت دابەزیوە، کە بەراورد بە رۆژی دووشەممە بەڕێژەی 3.71٪ لە بەهاکەی لەدەستداوە
هاوکات نرخی نەوتی سووکی تەکساسیش گەیشتووەتە 85 دۆلار و 20 سەنت، کە ئەمیش بە هەمان شێوە سێ دۆلار و 28 سەنت، بەڕێژەی 3.71٪ بەراورد بە رۆژی پێشتر دابەزینی تۆمارکردووە.
80 جار خوێندراوەتەوە