گەشتی ئاسمانی راستەوخۆ لە فڕۆکەخانەکانی سلێمانی و ھەولێرەوە بۆ دوبەی دەستپێدەکاتەوە

KNN : Kurdish News Network
03:51 - 13/11/2026
عێراق
+
-

هێڵی ئاسمانیی عێراقی دەستپێکردنەوەی گەشتە ڕاستەوخۆکانی بۆ شاری دوبەی لە هەردوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و سلێمانییەوە ڕاگەیاند، بڕیارە گەشتەکانیش لە کۆتایی ئەم مانگەدا دەست پێ بکەن.

 

مستەفا تاڵیب، بەڕێوەبەری گشتیی هێڵی ئاسمانیی عێراقی ڕایگەیاند؛ بەپێی ڕێنماییەکانی وەزیری گواستنەوە بۆ کاراکردنەوەی گەشتە دەرەکییەکان و فراوانکردنی بژاردەکانی گەشتکردن، ڕۆژی 26ی ئەم مانگە یەکەم گەشت لە هەولێرەوە و 27ی مانگیش لە سلێمانییەوە بەرەو دوبەی ئەنجام دەدرێن.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، کاردەکەن بۆ ڕێکخستنی خشتەی گەشتەکان بەجۆرێک کە لەگەڵ خواست و پێداویستیی گەشتیاراندا گونجاو بێت، هاوکات ئۆفەری کێبڕکێکاریش بۆ نرخی بلیتەکان ڕادەگەیەنن کە لە بەرژەوەندیی گەشتیاراندا دەبێت.

82 جار خوێندراوەتەوە