ئاژانسی هەواڵی فارس لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە بڵاویکردەوە، ڕۆژی هەینی، عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بە سەردانێکی کورت و چەند کاتژمێری گەیشتووەتە تاران و لەگەڵ محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی شاندی دانوستانکاری ئێران کۆبووەوە
سەرچاوەکە ئاشکرای کردووە، کۆبوونەوەکە بەتەواوی چڕکراوەتەوە سەر هەوڵەکانی عێراق بۆ کۆتاییهێنان بە ململانێ و جەنگی نێوان ئێران و ئەمریکا، بێ ئەوەی هیچ بابەتێکی دیکە لە نێوان هەردوو شاندەکەدا تاوتوێ بکرێت
لە دیدارەکەدا، قالیباف ستایشی ڕۆڵی بەغدای کردووە و "پلانێکی دوو ڕۆژە"ی ئێرانی بۆ پێشبردنی دانوستانەکان خستووەتە ڕوو. هاوکات جەختی کردووەتەوە کە پێویستە ئەمریکا لە چوارچێوەی ئەو پلانەدا ڕێز لە مافەکانی ئێران بگرێت.
94 جار خوێندراوەتەوە