لەسەر داواکاریی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان، سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕەزامەندیی دەربڕی لەسەر دابینکردنی بڕی پێویستی غازی شل بۆ هاووڵاتییانی هەرێم. ئەم هەنگاوە بەمەبەستی پڕکردنەوەی پێداویستییەکانە تا کاتی دەستپێکردنەوەی بەرهەمهێنان لە کێڵگەی غازی کۆرمۆر
وەزارەتی نەوتی فیدراڵی لەلایەن سەرۆکوەزیرانی عێراقەوە ڕاسپێردراوە بۆ جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە. هاوکات، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان دڵنیایی دەداتە هاووڵاتییان کە هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ ڕێگریکردن لە دروستبوونی هەر کێشە و کەموکوڕییەک لە دابینکردنی غازی ماڵاندا لەم قۆناغەدا
ئەم بڕیارە دوای ئەوە دێت کە بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵگەی کۆرمۆر ڕاگیراوە و بڕیارە تا گەڕانەوەی دۆخەکە بۆ ئاستی ئاسایی، پێداویستییەکانی هەرێم لەلایەن بەغداوە پڕبکرێتەوە.
90 جار خوێندراوەتەوە