ئەمەریکا 20 ملیۆن دۆلار دەداتە هەر کەسێک زانیاری لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران ئاشکرا بکات

KNN : Kurdish News Network
09:56 - 07/11/2026
جیهان
+
-

فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمەریکا (سێنتکۆم) ڕایگەیاند، بەرنامەی "پاداشت لەپێناو دادپەروەری"ی سەر بە وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەی، بڕی 20 ملیۆن دۆلار دەدات بە هەر کەسێک زانیاریی ورد لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران بدات. هاوکات بەڵێنی گواستنەوە بۆ شوێنێکی ئارام بەو کەسانە دەدرێت کە زانیارییەکان دەستەبەر دەکەن.

 

زانیارییە داواکراوەکانی ئەمەریکا بریتین لە ئاشکراکردنی دامەزراوە و کەلوپەلە تایبەتەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکە و ئەو کەسانەی تێیدا کاردەکەن. هەروەها دەبێت زانیارییەکان زانا و پسپۆڕان و جوڵەی کەلوپەل و کارمەندەکانیش بگرێتەوە، ئەمەش وەک هەوڵێکی واشنتن بۆ کۆکردنەوەی زانیاریی هەواڵگریی وردتر لەسەر چالاکییەکانی تاران.

 

لە بەرامبەردا، ئێران تاوتوێی چەند پێشنیازێکی قەتەر دەکات بۆ نزیککردنەوەی بۆچوونەکانی لەگەڵ واشنتن. بەپێی ئاژانسی ئەسۆشێتد پرێس، تاران دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان دەبەستێتەوە بە جێبەجێکردنی چەند مەرجێکەوە، لەوانە: هەڵگرتنی گەمارۆی سەر بەندەرەکانی، ئازادکردنی پارە بلۆککراوەکانی، هەڵگرتنی سزاکان و قەرەبووکردنەوەی زیانەکانی جەنگ.

93 جار خوێندراوەتەوە