سەرۆکوەزیرانی عێراق پێشوازی لە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و شاندێکی یاوەری کرد
حکومەتی عێراق ئاشکرای کرد، پلانیان هەیە تا ساڵی 2030 ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بۆ حەوت ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا بەرز بکەنەوە و لە ساڵی 2032 بیگەیەننە 10 ملیۆن بەرمیل. ئەم بڕەش نزیکەی یەک ملیۆن بەرمیل نەوتی ڕۆژانەی کێڵگەکانی هەرێمی کوردستان لەخۆ دەگرێت، کە کاریگەریی ئەرێنی لەسەر گەشەپێدان و ئابووریی سەرتاسەری وڵات دەبێت
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، هەردوولا سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆریان کرد. هاوکات جەختیان لە گرنگیی پاراستنی دامەزراوە نەوتییەکان و ژێرخانی ئابووری کردەوە، لەگەڵ گرتنەبەری ڕێکاری پێویست بۆ ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی ئەو جۆرە هێرشانە.
108 جار خوێندراوەتەوە