دانە غاز: پرۆسەی بەرهەمهێنان لە کۆرمۆر ڕاگیراوە

KNN : Kurdish News Network
08:48 - 09/11/2026
کوردستان
+
-

کۆمپانیای دانە غازی ئیماراتی ڕایدەگەیەنێت؛ بەهۆی هێرشێکی درۆنییەوە بۆ سەر دامەزراوەی غازی کۆرمۆر لە هەرێمی کوردستان، تەواوی پرۆسەی بەرهەمهێنان لە کێڵگەکە ڕاگیراوە.

 

کۆمپانیاکە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، هێرشە درۆنییەکە بووەتە هۆی کەوتنەوەی ئاگر لە دامەزراوەکە و دواتر توانراوە بەتەواوی کۆنترۆڵ بکرێت، بەبێ ئەوەی هیچ زیانێکی گیانی لێ بکەوێتەوە.

 

دەشڵێت: لەئێستادا لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان و دەسەڵاتە فیدراڵییەکان لە هەماهەنگیی تەواوداین، ئەوەش بەمەبەستی هەڵسەنگاندن بۆ قەبارەی ئەو زیانانەی بەهۆی هێرشەکەوە بەر دامەزراوەکە کەوتوون.

141 جار خوێندراوەتەوە