سەرچاوەکانی
کۆشکی سپی ئاشکرای دەکەن، ئەگەر جەنگی ئێران نەبوایە، ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی
ئەمریکا بە تەواوی جیاواز دەبوو. لە ئێستاشدا ئیدارەی ئەمریکا بە جددی تاوتوێی
ئەنجامدانی هێرشی سەربازیی نوێ دەکات بۆ سەر ئێران.
تۆڕی هەواڵی
"فۆکس نیوز" لە زاری چەند سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە بڵاویکردووەتەوە،
کۆشکی سپی بە گرنگییەوە لێکۆڵینەوە لە بژاردەی وەشاندنی گورزی سەربازیی نوێ لە دژی
ئێران دەکات.
سەرچاوەکان
ئاماژەیان بەوەش کردووە، ئەگەری هێرشی نوێ بۆ سەر ئێران، لەوانەیە ببێتە بەربەست
لەبەردەم گۆڕانکاری لە سەرکردایەتیی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پێنتاگۆن).
لە لایەکی
دیکەوە، وتەبێژی پێنتاگۆن بۆ "فۆکس نیوز" جەختی کردووەتەوە، "هێگسێت"
بە تەواوی پابەندە بە سەرکردایەتیکردنی وەزارەتەکە تا کۆتایی هاتنی خولی
سەرۆکایەتیی دۆناڵد ترەمپ.
303 جار خوێندراوەتەوە