بەهۆی ئەو
شەپۆلە بەخوڕەی بارانبارین کە هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، ئاستی لێڵبوونی ئاوی
ڕووبار بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە، بەو هۆیەوە هەر سێ پڕۆژەی ئاوی ئیفراز و
فریاگوزاریی خێرا لە هەولێر ڕاگیران.
بەڕێوەبەرایەتیی
ئاوی هەولێر ڕایگەیاند؛ بەهۆی بارانبارینەوە ئاستی لێڵبوونی ئاو گەیشتووەتە (12.400 NTU)
و لە بەرزبوونەوەشدایە، ئەمەش وایکردووە لە توانای تەکنیکیی وێستگەکانی پاڵاوتندا
نەمێنێت ئاوەکە پاک بکەنەوە. لەپێناو سەلامەتیی تەندروستیی هاووڵاتییان، هەر سێ
وێستگەی (ئیفراز 1، 2 و 3) لەگەڵ وێستگەی فریاگوزاری بەشێوەیەکی کاتی ڕاگیراون.
ئاماژەی
بەوەشکردووە؛ بۆ چەند کاتژمێری داهاتوو دابەشکردنی ئاو لەڕێگەی کۆگاکانی ئاوەوە
بەردەوام دەبێت. تیمەکانیشیان چاودێریی ڕێژەی لێڵبوونی ئاوەکە دەکەن و هەرکاتێک
ئاستەکەی نزم بووەوە بۆ دۆخی ئاسایی، وێستگەکان دەخرێنەوە کار و دابەشکردنی ئاو
ئاسایی دەبێتەوە.
264 جار خوێندراوەتەوە