هەڕەشەی
هەبوونی بۆمب لەناو فڕۆکەیەکدا، گەشتێکی ئاسمانی لە نێوان ئێرلەندا و ئیتاڵیا
ناچار بە گۆڕینی ڕێڕەوەکەی کرد بەرەو بنکەیەکی سەربازی لە فەڕەنسا.
فڕۆکەیەکی نەفەرهەڵگر لە جۆری "ئێرباس"
کە لە شاری دبلن-ی پایتەختی ئێرلەنداوە بەرەو ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیا دەفڕی، بەهۆی
پێگەیشتنی نامەیەکی هەڕەشەئامێز سەبارەت بە بوونی بۆمب، بەپەلە ڕێڕەوەکەی گۆڕی و لە
بنکەیەکی سەربازیی فەڕەنسا نیشتەوە.
لە لایەکی دیکەوە، نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی فەڕەنسا
ڕایگەیاند؛ دۆخەکە ئاساییە و دوای پشکنینەکان دەرکەوتووە هەڕەشەکە ڕاست نەبووە، بۆیە
فڕۆکەکە دەستی بە گەشتەکەی کردووەتەوە بەرەو ڕۆما.
هاوکات، ڕۆژنامەی "لۆ پاریسیان"ی فەڕەنسی
ئاشکرایکردووە، تەنها لە هەفتەی ڕابردوودا نزیکەی 10 گەشتی ئاسمانیی بازرگانی لە وڵاتانی
ئەوروپا ڕووبەڕووی هەمان هەڕەشەی بۆمبڕێژکردن بوونەتەوە، کە دواتر دەرکەوتووە سەرجەمیان
درۆ بوون.
18 جار خوێندراوەتەوە