خامنەیی لەبارەی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکاوە: گۆڕینی حیزبەکان سیاسەتی واشنتن ناگۆڕێت

KNN : Kurdish News Network
02:47 - 04/11/2026
جیهان
+
-

موجتەبا خامنەیی، ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران لە کاردانەوەی بۆ هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند، هەرکەسێک ئومێدی بە گۆڕانکاریی هەڵوێستی ئەمریکا یان کەمکردنەوەی دوژمنایەتییەکانی هەبێت بەهۆی گۆڕانی حیزبەکانەوە، لە هەڵەیەکی گەورەدایە. هۆشداریشیدا کە لە ئەگەری دووبارەبوونەوەی دەستدرێژییەکانی ئەمریکا، کاردانەوەی ئێران زۆر فراوانتر دەبێت.

 

لە پەیامێکدا خامنەیی ئاماژەی بەوە کردووە، ئامانجی ئەمریکا تەسلیمبوونی بێمەرجی گەلی ئێرانە و هەر جۆرە سازشکردنێکیش دوژمن زیاتر هاندەدات بۆ زیاده‌ڕۆیی و هەڵگیرساندنی شەڕی نوێ. هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە کۆنترۆڵکردنی گەرووی هورمز و لەناوبردنی بنکەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا، وەڵامێک بووە بۆ تاوانەکانی واشنتن لە "سێیەمین شەڕی سەپێندراودا".

 

ڕێبەری ئێران ڕوونیشیکردەوە کە دۆخی کەنداو و بەتایبەت گەرووی هورمز، ئەفسانەی "نەبەزینی ئەمریکا"ی بەتاڵ کردەوە.  هاوکات لاوازی و بێوەفایی ئەو حکومەتانەشی دەرخست کە لەبری گەلەکەیان پشتیان بە هێزی دەرەکی بەستووە و ناتوانن بەرگری لە خۆیان بکەن.

78 جار خوێندراوەتەوە