یەکێتیی
زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی هەواڵی دەستگیرکردنی
کەسێک لە شاری کەلار بە تۆمەتی هەبوونی "وێنەی نەشیاو" لە مۆبایلەکەیدا، روونکردنەوەیەکی
بڵاوکردەوە و رەتیکردەوە ئەو کەسە مامۆستای ئایینی بێت.
لە
راگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئەو کەسە هیچ پەیوەندییەکی بە پیشەی مەلایەتییەوە نییە،
نە ئەندامی یەکێتیی زانایانە و نە فەرمانبەری وەزارەتی ئەوقافە، بەڵکو سێ ساڵ پێش
ئێستا تەنیا بۆ ماوەیەکی کەم وەک خۆبەخش پێشنوێژی کردووە و دواتر دوورخراوەتەوە.
یەکێتیی
زانایان نیگەرانیی زۆری خۆی بەرامبەر بەشێک لە دەزگاکانی راگەیاندن و تۆڕە
کۆمەڵایەتییەکان دەردەبڕێت کە ناوی مەلایەتییان زڕاندووە و هێرشیان کردووەتە سەر
مامۆستایانی ئایینی، هاوکات داواکارە رێکاری توند بەرامبەر ئەو کەسانە بگیرێتەبەر
کە بەبێ مۆڵەتی فەرمی مزگەوتەکان بەکاردەهێنن.
100 جار خوێندراوەتەوە