شەپۆلێکی
ناجێگیریی کەشوهەوا ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق دەگرێتەوە و پێشبینی دەکرێت
لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بارانبارین و هەورەبروسکە لە کات و شوێنی جیاوازدا
بەردەوام بێت.
بەپێی
پێشبینییەکانی دەستەی کەشناسیی عێراق و شارەزایانی کەشناسی، سبەینێ پێنجشەممە (29ی
تشرینی یەکەمی 2026) ئاسمانی هەرێمی کوردستان زۆربەی کات نیمچەهەور دەبێت و
تاوەباران و هەورەبروسکە ڕوودەدات. هاوکات، خێرایی
با چالاک دەبێت و پلەکانی گەرما جێگیر دەبن؛ بە جۆرێک لە سلێمانی و دهۆک (25) پلە
و لە هەولێر (26) پلەی سیلیزی دەبێت.
لەسەر ئاستی
عێراقیش، کاریگەریی ئەم شەپۆلە تاوەکو ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو دەمێنێتەوە. لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور بارانی مامناوەند
دەبارێت، لە هەندێک ناوچەشدا بەهۆی چالاکبوونی باوە تۆز و خۆڵ بەرز دەبێتەوە و
پلەکانی گەرما ڕوو لە نزمبوونەوە دەکەن.
292 جار خوێندراوەتەوە