نێوەندگیرییەکی
نوێ بۆ ڕێککەوتنی نێوان ئەمریکا و ئێران دەستی پێکردووە؛ قەتەر ڕەشنووسێکی نوێی
داوەتە تاران و چاوەڕوان دەکرێت تا کۆتایی ئەم هەفتەیە وەڵام بدرێتەوە.
بەپێی
زانیارییەکانی ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زاری بەرپرسێکی ئاگادارەوە، ڕۆژی یەکشەممەی
ڕابردوو، نێوەندگیرە قەتەرییەکان ڕەشنووسێکی نوێی ڕێککەوتنیان لە تاران پێشکەش بە
بەرپرسانی ئێران کردووە.
ڕەشنووسەکە چوارچێوەیەکی کاتیی بۆ ماوەی حەوت ڕۆژ
دیاری کردووە بۆ چارەسەرکردنی نیگەرانییەکانی نێوان تاران و واشنتۆن.
بەرپرسەکە
ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەگەر هەیە خشتە کاتییەکەی ڕێککەوتنەکە لە سەرەتای هەفتەی
داهاتووەوە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە. هاوکات، بڕیارە
چەند وڵاتێک ببنە گەرەنتیکار و چاودێر بەسەر جێبەجێکردنی خاڵەکانی ڕێککەوتنەکەوە.
160 جار خوێندراوەتەوە