پرۆسەی دەنگدان
بۆ هەڵبژاردنی گشتی لە ئیسرائیل دەستیپێکرد، کە یەکەمین هەڵبژاردنە لە دوای
هێرشەکانی حەوتی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردووەوە بەڕێوەدەچێت. ململانێیەکی توند لە نێوان بنیامین
ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئێستا و گادی ئایزنکۆت، سوپاسالاری پێشوو لە ئارادایە.
نزیکەی 7.3 ملیۆن
هاووڵاتیی مافی دەنگدانیان هەیە بۆ دیاریکردنی 120 ئەندامەکەی کنێست. ڕاپرسییەکان
دەریدەخەن ڕکابەرییەکی زۆر نزیک لە نێوان هەردوو بەرە سەرەکییەکەدا هەیە و پێناچێت
هیچ لایەنیان بتوانن زۆرینەی پێویست بۆ پێکهێنانی حکومەت (61 کورسی) بەتەنیا
مسۆگەر بکەن.
ناتانیاهۆ
ڕووبەڕووی ڕەخنەی توند بووەتەوە بەهۆی شکستی لە ڕێگریکردن لە هێرشەکانی حەوتی
ئۆکتۆبەر و لێکەوتەکانی شەڕی غەززە و لوبنان. لە بەرامبەردا، ئایزنکۆت خۆی وەک
جێگرەوەیەک دەخاتەڕوو و بەڵێنی یەکخستنەوەی کۆمەڵگە و کۆتاییهێنان بە بەخشرانی
جولەکە ئۆرتۆدۆکسەکان لە خزمەتی سەربازی دەدات.
لە
هەڵبژاردنەکەدا چەندین هاوپەیمانیی جیاواز لە ڕاستڕەو، چەپ و میانڕەوەکان بەشدارن. هاوکات،
پارتە عەرەبییەکانیش ڕۆڵێکی گرنگیان دەبێت لە دیاریکردنی هاوکێشەی پێکهێنانی
حکومەتی داهاتوودا، بەتایبەت لەکاتێکدا کە هیچ کام لە بەرەکان زۆرینەیان نییە و
پێویستیان بە هاوپەیمانێتییە.
153 جار خوێندراوەتەوە