بڕیارە ئەمڕۆ بەرپرسانی
باڵای سەربازی و ئەمنیی هەریەک لە سعودیە، تورکیا و پاکستان بەمەبەستی ئەنجامدانی
کۆبوونەوەیەکی هاوبەشی ئەمنی، سەردانی تاران بکەن.
عەلی باقری
کەنی، جێگری سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران ڕایگەیاند؛ خالید بن
سەلمان، وەزیری بەرگریی سعودیە، عاسم مونیر، فەرماندەی سوپای پاکستان و ئیبراهیم
کاڵن، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی تورکیا، سەردانی تاران دەکەن و لەگەڵ سکرتێری
ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران کۆدەبنەوە.
ئامانجی
سەرەکیی کۆبوونەوەکە، هەوڵدانە بۆ دروستکردنی ئاسایشێکی ناوخۆیی و ناوچەیی، تاوەکو
هەرسێ وڵاتەکە لەگەڵ تاران بە پشتبەستن بە ئەزموونەکانی ئێران، هەنگاوی کاریگەر بۆ
پاراستنی سەقامگیریی ناوچەکە بنێن.
لەبەرامبەردا
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دەرەوەی سعودیە بە کەناڵی عەرەبیەی راگەیاندووە، ئەو
سەردانەی سێ ئەندامەکەی پەیمانی بەرگریی مەککە هەنگاوێکە لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ
رێگری لە پەرەسەندنی زیاتری گرژییەکانی ناوچەکە.
102 جار خوێندراوەتەوە