عەباس عێراقچی،
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند، بنکەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا
بوونەتە هۆکاری سەرەکیی ناسەقامگیری بۆ ئەو وڵاتانەی میواندارییان دەکەن. جەختیش
دەکاتەوە کە بۆ گەیشتن بە ئاشتی و سەقامگیریی بەردەوام، پێویستە ناوچەکە بەرەو
قۆناغێک هەنگاو بنێت کە بوونی هێزە بیانییەکان تیایدا بە سفر بگات.
عێراقچی
ئاماژەی بەوە کرد، هەنگاوەکانی هێزە چەکدارەکانیان تەواوی هاوکێشە ئەمنییەکانی
بێگانەی تێکشکاندووە. ڕوونیشیکردەوە کە ستراتیژیی ئێران بۆ ناوچەکە
نەگۆڕە و پشت بە ئاسایشی ناوخۆیی دەبەستێت، بەبێ هیچ دەستوەردانێکی دەرەکی.
وەزیری دەرەوەی
ئێران ڕووداوەکان و جەنگی 40 ڕۆژەی ڕابردووی بە وەرچەرخانێکی مێژوویی و
جیۆپۆلەتیکی لە قەڵەم دا، کە پێکهاتە ئەمنییەکانی پێشووی گۆڕیوە. هەروەها
وتی: "ئەزموونی گۆڕەپانی جەنگ سەلماندی کە پشتبەستن بە
هێزە دەرەکییەکان و میوانداریکردنی بنکەکانی ئەمریکا، هیچ جۆرە ئاسایشێک بۆ
وڵاتانی میواندار بەدەست ناهێنێت".
112 جار خوێندراوەتەوە