شارەزایەکی کەشناسی پێشبینی دەکات، تا ناوەڕاستی مانگی داهاتوو چەند شەپۆلێکی سەرما و بارانبارین هەرێمی کوردستان بگرێتەوە و پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزن
ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند؛ تا 11ی 11ی ئەمساڵ، ئەگەری هاتنی چوار تا پێنج شەپۆلی بارانبارین بۆ ناوچەکە هەیە. ئاماژەی بەوەش کردووە کە زۆربەی ئەو شەپۆلانە لە دەریای ناوەڕاستەوە سەرچاوە دەگرن و بە نزمەپاڵەپەستۆی سارد هەژمار دەکرێن
لەبارەی گۆڕانکارییە کەشوهەواییەکانی کۆتایی ئەو ماوەیەشەوە ڕوونیکردووەتەوە، بۆ دوای 10ی مانگی داهاتوو، پێشبینی دەکرێت نزمەپاڵەپەستۆیەکی جەمسەری ڕوو لە ناوچەکە بکات. بەهۆیەوە ئەگەری بارینی بەفر لە ناوچە شاخاوییەکان و نزمبوونەوەی زیاتری پلەکانی گەرما هەیە، هەرچەندە تا ئێستا ئەم شەپۆلە کۆتاییە بەتەواوی جێگیر نییە.
312 جار خوێندراوەتەوە