پڕۆژەی "ڕووناکی" هۆشداری دەداتە هاوبەشانی کارەبا کە پێویستە لە ماوەی ٥٠ ڕۆژدا پارەی پسوولەکانیان بدەن، بەپێچەوانەوە ئەوا ڕێکاریان بەرامبەر دەگیرێتەبەر و کارەباکەیان دەپچڕێنرێت
لە حاڵەتی پچڕانی کارەبا بەهۆی کەڵەکەبوونی قەرزەوە، گەڕاندنەوەی خزمەتگوزارییەکە تەنها دوای دانی تەواوی بڕی پسوولەکە دەبێت و پرۆسەکەش تا 24 کاتژمێر دەخایەنێت. ئەگەر پارەکە لە ڕێگەی کارمەندی کۆکەرەوەوە بدرێت، ئەوا گەڕاندنەوەی کارەباکە کاتی زیاتری پێویستە
پڕۆژەکە ڕوونیشی کردووەتەوە، ئەو مۆڵەتی 50 ڕۆژە لە ڕێکەوتی دەرچوونی پسوولەکەوە لەسەر سەکۆی (ئی-پسوولە) دەستپێدەکات، نەک لە کاتی گەیشتنی پسوولەی کاغەزی. بۆیە داوا لە هاوبەشان دەکرێت مانگانە چاودێریی پسوولەکانیان بکەن و یەکەکانیشیان لە ماڵپەڕی ڕووناکی تۆمار بکەن بۆ بەدەستهێنانی زانیاریی بەردەوام.
221 جار خوێندراوەتەوە